بوونه‌وه‌رێكی مه‌ترسیدار له‌ ئاوه‌كانی ئێران ده‌دۆزرێته‌وه‌

ژینگە :: 30/07/2019‌ :: 507‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


رێكخراوی ژینگه‌پارێزی پارێزگای گیلان له‌ ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: جۆره‌ بوونه‌وه‌رێكی ده‌ریایی مه‌ترسیدار له‌ ئاوه‌كانی ئه‌نزه‌لی دۆزراوه‌ته‌.

به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان "ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ ده‌ریاییه‌ جۆرێكه‌ له‌ ماسی  پاكوی هێرشبه‌ر له‌ بنه‌ماڵه‌ی كاراسیده‌،  ژینگه‌ی سه‌ره‌كییان وڵاتانی ئه‌مریكای باشور و به‌رازیل-ە. ئه‌و ماسییانه‌ هه‌موو شتێك ده‌خۆن به‌تایبه‌ت گۆشت و رووه‌ك".

ماسی پاكو یان پیرانای هێرشبه‌ر به‌ قاچاخ ده‌هێنرێنه‌ ناو ئێرانه‌وه‌، مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر له‌ناوچوونی ماسییه‌كانی دیكه‌، بونه‌وه‌ره‌ ئاوییه‌كان و  له‌ناوچوونی ژینگه‌ی ئاویی.

پ: ئا.ح

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure