مرۆڤایه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو سه‌رچاوه‌كانى ژینگه له‌ناوده‌بات
ژینگە ::
30/07/2019 :: 152 جار بینراوە
دواڕۆژ
رێكخراوى (گڵۆباڵ فوتپرینت نێتۆرك)ی ناحكومى تایبه‌ت به سروشت ئاشكرایده‌كات: مرۆڤایه‌تى سه‌رچاوه‌كانى ژینگه به‌خێرای زیاتر له 1.755 هێنده‌ى توانای سیستمى ژینگه بۆ نوێبونه‌وه به‌كارده‌هێنێت.
ڕێكخراوه‌كه هۆكاری ئه‌و بهكارهێنانەى بۆ پێشكه‌وتنى زانست گه‌ڕاندۆته‌وه، ئه‌وه‌ش وامان لێده‌كات سروشت بگوشین، سه‌رچاوه‌كانى ژینگە پێش دوو مانگ له كۆتایی ته‌واوەتی زەوی بەکاربهێنین. بۆ نمونه، ئه‌نده‌نوسیا هه‌موو سه‌رچاوه‌كانى له ماوه‌ى 342 رۆژدا به‌كارده‌هێنێت.
ئه‌و رێكخراوه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: فڕه‌نسا پێویستى به 2.7 زیاتر لهسهرچاوهكانى خۆی هه‌یه، ئه‌مریكا پێویستى به به‌كارهێنانى پێنج هه‌ساره هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "مرۆڤ سه‌رمایه‌ى سروشتى ده‌گوشێت، توانای نوێبونه‌وه‌ى بۆ داهاتوو له‌ناو ده‌بات".
پسپۆڕان هۆشیاریانداوه لەبارەی كه‌مكردنه‌وه‌ى بەکارهێنانی گازى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن بۆ رێژه‌ى 50%، به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ش زه‌وی پێویستى به 93 رۆژ هه‌یه بۆ نوێبونه‌وه.