دایه‌ فه‌تۆى (وێستگه‌ى ته‌كسى)تان بیرماوه‌؟ ببینه‌ ئێستا شێوه‌ى چۆنه‌

دراما و سینەما :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 13324‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

خانمە ئەکتەری تورکیا و هونەرمەند و شانۆکاری ئەو  وڵاتە (سیما ئاراس) کە لە هه‌رێمى کوردستان به‌ كه‌سایه‌تى (دایه‌ فه‌تۆ)ى زنجیره‌ى (وێستگه‌ى  ته‌كسى ئه‌كاسیا) ناسراوه‌، نوێترین وێنه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌واداره‌كانى.

سیما ئاراس، یه‌كێكه‌ له‌و خانمه‌ ئه‌كته‌رانه‌ى توركیا، له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام زۆرترین كاته‌ خۆشه‌كانى ژیانى له‌گه‌ڵ هه‌واداره‌كانى به‌ش ده‌كات، بڵاوبوونه‌وه‌ى نوێترین وێنه‌كانیشى بووه‌ته‌ جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌واداره‌كانى به‌ وته‌ى ئه‌وان "سه‌ره‌ڕاى ته‌مه‌نى، به‌ڵام هه‌ر به‌ شۆخوشه‌نگى ماوه‌ته‌وه‌".

لە زنجیرە درامای وێستگەی تەکسیدا، سیما ئاراس رۆڵى كه‌سایه‌تى (دایە فەتۆ) ده‌بینێت كه‌ دایکی كه‌سایه‌تى (سەیده‌).

دایه‌ فه‌تۆ تا ئێستا لە دراما و شانۆکاندا بەشداری دەکات و خانمێکە کە هەمیشە گرنگی بە خۆی دەدات و بە ستایل و شێوەی جۆراوجۆر دەردەکەوێت، سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەی کە لە ساڵی 1963 لە دایکبووە.

ئا: ئا.ح
بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure