زانیاری نەبیستراو لەبارەی کەشوهەواوە ئاشکرا دەکرێت

ژینگە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1967‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

گروپێکى زانستى جیهانى بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەو گۆڕانکارییەى لە کەشوهەواى ئێستاى جیهاندا روویداوە، دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا روویداوە و پێشتر هاوشێوەى نەبووە.

لەوبارەیەوە سایتى  Science Alert ئاشکرایکرد، کە توێژەران جەختیان لەوەکردۆتەوە، کە ئەو گۆڕانکارییەى لە کەشوهەواى جیهاندا روویداوە، هاوشێوەى چاخى بەستەڵەکى بچوک و ئەو دیاردەیەیە کە لە چاخى ناوەڕاستدا روویانداوە، بەڵام پلەى هێزەکەى کەمتر بووە لەو گۆڕانکارییەى لە ئێستا روویانداوە.

ئەمەش پشتبەستن بەو زانیارییانەى کە لەسەر درەخت و بەفر و بلورە کریستاڵییەکانى ناو ئەشکەوت و مەرجانەکانى ناو دەریاکان کۆکراونەتەوە.

لەئەنجامدا دەرکەوتووە کە 40% پانتایی سەر گۆى زەوى لە چاخى ناوەڕاستدا بەرزبوونەوەى پلەى گەرماى بەخۆوە بینیوە، بەڵام لە ئێستادا بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى 98% پانتایی گۆى زەوى گرتۆتەوە و تەنها رووبەرێکى کەم ماوە لە جەمسەرى باشوور کە گۆڕانکارى تیا دروست نەبووە و وەک خۆى ماوەتەوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure