بۆچى کەشوهەواى وڵاتە ئەوروپییەکان گەرمە و روسیا ساردە ؟

ژینگە :: 29/07/2019‌ :: 446‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

گەورە زانایەک لە دەستەى کەشناسى مۆسکۆ، هۆکارى گەرمبوونى کەشوهەواى وڵاتە ئەوروپییەکان و ساردبوونى کەشوهەواى رووسیاى خستەڕوو.

 
لەوبارەیەوە تاتینا بۆزدنیاکۆڤا ئاشکرایکرد، کە ئەو شەپۆلە گەرماییەى رووى لە وڵاتە ئەوروپییەکان کردووە، لە ئەفریقیاوە هەڵیکردووە و دواجار لەسەدەى 16یەمیندا، هەمان ئەو شەپۆلە گەرمە بەهەمان پلەى گەرمى رووى لە ئەوروپا کردبوو و ساردبوونى کەشوهەواى رووسیاش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دیاردەى تێکەڵبوونى جەمسەرى لەو وڵاتە روویداوە.

 

وتیشى :"لە ئێستادا جوڵەیەک هەیە لەسەر هێڵى درێژى و بەوهۆیەوە ئەو هەوا گەرمەى کە شێدارە لە زەریاى هێمن-وە بەرەو ئاراستەى باکور دەڕوات و بەپێچەوانەشەوە هەوا ساردەکانى باکور بەرەو باشور دەڕۆن و لەگەڵ هەوا گەرمەکەدا پێکدادان لە نێوانیان روودەدات و دەبێتە هۆى بارینى بارانێکى بەخوڕ لەوناوچەیە.

 

ئەوەشى خستەڕوو، کە ئەو گۆرانکارییەى لەسەر هێڵى درێژیی روودەدەن لە نێوان باکور و باشورە و ماوەیەکى کەمى پێدەچێت بۆ روودانى، بەڵام ئەو گۆرانکاریەى لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا روودەدەن 25 بۆ 30 ساڵى دەوێت تاکو بەو قۆناغەدا تێپەڕێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure