زه‌ینه‌بى (عه‌شقى شێتانه‌) ئێستا "ناناسرێته‌وه‌"، ببینە چی لێهاتووە؟

دراما و سینەما :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 35313‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كچه‌ ئه‌كته‌رى دیارى توركیا هه‌زاڵ فیلیز كه‌ له‌نێو هه‌واداره‌كانیدا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ كه‌سایه‌تى (زه‌ینه‌بى زنجیره‌ى عه‌شقى شێتانه‌)، ناسراوه‌، نوێترین وێنه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه‌، هه‌واداره‌كانیشى ده‌ڵێن: "شێوه‌ی گۆڕاوه‌ و شۆخوشه‌نگتر بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناناسرێته‌وه‌".

هه‌زاڵ فیلیز یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ شۆخه‌كانى توركیا و هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كوڕه‌ ئه‌كته‌رى توركیا (توان توناڵى) كردووه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كوڕه‌ ئه‌كته‌ره‌ قۆزه‌كانى توركیا.

هه‌زاڵ به‌رده‌وام وێنه‌كانى خۆى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌، ساته‌ تایبه‌ته‌كانى ژیانى له‌گه‌ڵ هه‌واداره‌كانى به‌شده‌كات، بڵاوبوونه‌وه‌ى نوێترین وێنه‌كانیشى بووه‌ته‌ جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌واداره‌كانى، چونكه‌ وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن: "دواى تێپه‌ڕینى ماوه‌یه‌كى زۆر به‌سه‌ر دراماى عه‌شقى شێتانه‌دا، شۆخوشه‌نگتر بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناناسرێته‌وه‌".

هه‌زاڵ فیلیز كوچوكۆسه‌، له‌ ساڵى 1988 له‌ مێرسین له‌ توركیا له‌دایكبووه‌، باڵاى 1.72 مه‌تره‌، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ خوێندنى ته‌واوكردووه‌. له‌ زنجیره‌ى (عه‌شقى شێتانه‌)دا كه‌ له‌ ساڵى 2015 به‌رهه‌مهێنرا رۆڵى كه‌سایه‌تى (زه‌ینه‌ب)ى بینى.

ئا: ئا.ح

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure