چۆنیەتی ئامادەکردنی کوبەی پەتاتەی عێراقی

خواردن :: 28/07/2019‌ :: 1150‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: خواردن

دواڕۆژ


پێداویستیەکانی هەویرەکە:

-400 گرام پەتاتەی کوڵاو (پانی بکەرەوە)
-2 هێلکەی تێکەڵدراو
-کەوچکێکی بچوک خوێ
-سێ کوپ ئاوی گەرم
-زەیتی رووەکی بەپێی پێویست

پێداویستیەکانی ناوەڕۆکی کوبەکە:
-دوو کەوچکی گەورە زەیتی رووەکی
-700 گرام قیمە
-2 پیازی بچوک (بە وردی بیجنە)
-کەوچکێکی بچوک خوێ
-نیو کەوچکی بچوک بیبەری رەش
-نیو کەوچکی بچوک پابریکا
-پروشەیەک بیبەری سوور
-سێ چارەکی کوپێک مەعدەنوس (بە وردی بیجنە)

 چۆنیەتی ئامادەکردن:
1-بۆ ئامادەکردنی ناوەکەی لەسەرەتادا زەیتە رووەکیەکە لە تاوەیەکدا گەرم بکە و پیاز و قیمەکەی تیادا سور بکەرەوە.
2-لە پەناوە مەعدەنوس و خوێ و بیبەری ڕەش و پابریکا و بیبەری سووری تێکەڵ بکە.
3-بۆ ئامادەکردنی هەویری پەتاتەکە، پەتاتە و هێلکە و خوێ و ئاوی گەرم تێکەڵ بکە و بیشێلە تاوەکو خۆی دەگرێت.
4-لە تێکەڵەی پەتاتەکە تۆپی قەبارە مامناوەند دروست بکە و بە تێکەڵەی قیمەکە ناوپڕی بکە پاشان بە تۆپێکی دیکە سەرەکەی دابپۆشە و فشار بخەرە سەر لێوارەکان بۆ ئەوەی لەکاتی سورکردنەوەدا هەڵنەوەشێت.
5-بڕێکی زۆر زەیت گەرم بکە و پەتاتەکەی پێ سوور بکەرەوە تاوەکو رەنگەکەی دەگۆرێت بۆ ئالتوونی و پێشکەشی بکە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure