بەم شێوەیە ڕێگە لە دروستبوونی مووی ژێر پێست بگرە

هەمەڕەنگ :: 25/07/2019‌ :: 18650‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: پێست

دواڕۆژ

کاتێک بە بەردەوامی مووی لەشت بە شیلە یان بە گوێزان لادەبەیت تووشی حاڵەتێک دەبیت پێی دەوترێت مووی ژیر پێست کە جگە لەوەی دیمەنی ناشرینە ئازاریشی هەیە.
شیلەکردن و تاشینی بن باڵ زیان بە ڕەگی موو دەگەیەنێت بەهۆیەوە خانەی مردووی پێست لە چواردەوری مووەکە کۆدەبێتەوە و ناهێڵیت دووبارە مووەکە گەشە بکات، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت بە ئاراستەی گەشەی موو بیتاشیت هەروەها هەگیز گوێزان مەدە لە پێستی وشک تاوەکو نەبێتە هۆی هەستیاری.


بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووی ژێر پێست پەیڕەوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە:

-فشاری گەرمی
بۆ ئەوەی پێستت بریندار نەبێت لە سەرەتادا قاپێک ئاوی گەرم بێنە و کەوچکێکی چا خوێی تێ بکە و بەجێی بهێڵە کەمێک ساردبێتەوە، دواتر پارچەیەک پەڕۆ یان خاولی بە تێکەڵەکە تەڕ بکە و بیگوشە، پاشان بیکەرە سەر شوێنی مووەکان، بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش ڕۆژانە سێ جار ئەم کارە دووبارە بکەرەوە.

-زەردەچەوە
زەردەچەوە پێکهاتەیەکی تیادایە ئاوسان و خوران و ئازار و مووی ژێر پێست ناهێڵێت، بۆ ئەم مەبەستە نیو کەوچکی بچوک زەردەچەوە و چەند دڵۆپێک زەیتی زەیتوون تێکەڵ بکە تاوەکو هەویرێکت دەست دەکەوێت، هەویرەکە بدە لە شوێنی مووەکان و بە نایلۆنێک دایبپۆشە، پاش تێپەڕبوونی دوو کاتژمێر نایلۆنەکە لابەرە و بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

-زەیتی داری چا
 بەهەمان شێوەی زەردەچەوە مادەیەکی دژە هەوکردنی تیادایە، بۆ ئەم مەبەستە پێنج دڵۆپ زەیتی داری چا و دوو کەوچک زەیتی زەیتوون تێکەڵ بکە و پێستی پێ بشێلە، ماوەی کاتژمێرێک پێوەی بەجێ بهێڵە و دواتر بیشۆ.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد
بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure