ئاسانترین رێگە بۆ لابردنی مووی بن باڵ

هەمەڕەنگ :: 25/07/2019‌ :: 3947‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: پێست

دواڕۆژ

یەکێک لەو کێشانەی خانمان بێزار دەکات لابردنی مووی زیادەی لەشە بەتایبەتی بن باڵ، چونکە هەندێک جار پاش لابردنی مووی زیادە بریندار دەبێت یان تووشی هەستیاری دەبێت.

لە ڕاستیدا مووی بنباڵ شێ و تەڕایی لە پێست دوور دەخاتەوە تاوەکو هەواگۆڕکێ ڕووبدات، زۆرێک لە خانمان بە گوێزان یان بە شیلە یان بە لەیزەر مووی بن باڵیان لادەبەن، بەڵام هەڵبژاردەی یەکەم و دووەم دەبێتە هۆی برینداربوون و هەستیاری و هەڵبژاردەی سێیەم گرانە.

ئەگەر دەتەوێت بە ئاسانترین شێوە مووی بن باڵ نەهێڵیت ئەم تێکەڵەیە بەکاربهێنە، پێویستت بە :
-نیو کوپ زەردەچەوە.
-100 مل شیر.
-ئاوی گەرم.
-خاولی.
زەردەچەوە و شیرەکە بکەرە ناو قاپێکی بچوکەوە و تێکەڵی بدە تاوەکو چڕ دەبێتەوە، ئەگەر هەست دەکەیت تێکەڵەکە زۆر چڕ بووەتەوە کەمێک شیری تێ بکە، هەویرەکە بدە لە بن باڵت و ماوەی نیو کاتژمێر بەجێی بهێڵە، دواتر بە ئاوی شلەتێن لێی بکەرەوە و بە خاولیەک بیسڕە.

پاش دووبارەکردنەوەی ئەم تێکەڵەیە تێبینی دەکەیت تاڵە مووەکان باریک دەبێتەوە و لە قۆناغێکدا بەتەواوەتی نامێنێت.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure