لە ئەڵمانیا کۆمپانیایەک هاڕاوەی قاوە دەگۆرێت بۆ کوپ

ژینگە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 113‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

دەریاکان لە پاشماوەی پلاستیکیدا خنکاون و کاتێکی زۆریان دەوێت تاوەکو شی دەبنەوە، لەم چوارچێوەیەدا کوڕێکی ئەڵمانی بڕیاریدا چارەسەرێک بدۆزێتەوە بۆ ئەو کوپە پلاستیکیانەی یەکجار بەکاردێن و فڕێ دەدرێنە ناو خۆڵ و خاشاکەوە.

گەنجێک بەناوی جولیان لێچنەر خاوەنی کۆمپانیایەکی بچوکە بەناوی کافیفۆرم کە هەڵدەسێت بە گۆرینی هاڕاوەی قاوە بۆ ئەو کوپانەی لە قاوە خانەکان بەکاردێت.

تەنیا لە ئەمریکا ساڵانە 120 بلیۆن کوپی پلاستیکی فڕێ دەدرێت و زیان بە ژینگە دەگەیەنێت، ساڵی 2009 جولیان تێبینی ئەوەی کرد تێکڕا هاووڵاتیەکی ئەڵمانی ساڵانە 6 کیلۆگرام قاوە دەخواتەوە و 99%ی کوپەکان دەچێتە خۆڵ و  خاشاکەوە تەنانەت ئەگەر کوپی کاغەزیش بەکار بهێنن ماوەی 20 ساڵی دەوێت تاوەکو شی دەبێتەوە.

جولیان بڕیاریدا ئەو پاشماوانەی پاش هاڕینی قاوە بەرهەمدێت کۆی بکاتەوە و جۆرە کوپێکی لێ بەرهەم بهێنیت کە 100% لە ژینگەدا شی دەبێتەوە، ئەم کوڕە سەرکەوتووبووە لەوەی20  قاوەخانە و 150 فرۆشگای بچووک لە ئەوروپا بەوە قایل بکات کوپەکانی بەکاربهێنن.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure