مەترسی فلتەری جگەرە لەسەر مرۆڤایەتی ئاشكرا دەبێت

ژینگە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 446‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

زانایان لە زانكۆی روسكینی بریتانی ئاشكرایانكردوە فلتەری جگەرە كێشەیەكی گەورە بۆ پیسبوونی ژینگە دروست دەكات چونكە كاتێك فڕێ دەدرێتە سەر خاك و خۆڵ دەبێتە هۆی سستبوونی گەشەی ڕووەكەكان.

میدیاکان بڵاویانکردوەتەوە، زانایان نمونەیان لە رووەكانی شاری كامبریدج وەرگرتووە بەتایبەت لە گۆڕەپانە گشتیەكان و لە مەترێك چوار گۆشەدا زیاتر لە 100 فلتەری جگەرەیان هەڵگرتۆتەوە و بۆیان دەركەوتووە كە فلتەری جگەرە بە رێژەی 10% گەشەی رووەكەكان سست دەكات، روەكی نەفڵ كە وەك ئالیك بەكار دێت بەڕێژەی 27% بەرزی و چڕی رووەكەكان بە ڕێژەی 28% كەم دەكاتەوە.

ساڵانەش 4.5  فلتەری جگەرە هەڵدەگیرێتەوە، كە دواجار ریسایكلین ناكرێتەوە و گەورەترین مەترسی دروست دەكات بۆ پیسبوونی ژینگە چونكە پێك هاتووە لە مادەی سیلیلۆز و ماوەی 10 ساڵی دەوێت بۆ ئەوەی شی بێتەوە.
زانایان پێشنیاریان كردوە فلتەر بۆ جگەرەکان دروست نەكرێت , چونكە لەڕاستیدا نابێتە  هۆی كەمكردنەوەی مەترسیەكانی جگەرەكێشان لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

پێداچونەوە: پەری  

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure