بەم رێگە سروشتییانە ئازاری سوڕی مانگانە مەهێڵە

تەندروستی :: 23/07/2019‌ :: 2287‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ئازار و خەمۆکی لە نیشانەکانی سوڕی مانگانەن، بەڵام هەندێک لە خانمان ئازاریان زۆرە و پەنا بۆ دەرمانی ئازارشکێن دەبەن، لەم چوارچێوەیەدا ماڵپەڕی on health باس لە چەند رێگەیەکی سروشتی دەکات بۆ سڕکردنی ئازارەکانی سوڕی مانگانە:


چای گوڵە بەیبوون

یەکێکە لەو خواردنەوە گەرمانەی ئازار سڕ دەکات و چارەسەری هەوکردن دەکات، هەروەها چەند تایبەتمەندی و ڤیتامینێکی تیادایە کۆئەندامی دەمار هێوەر دەکاتەوە.
رازیانە
رازیانە بڕێکی زۆر ڤیتامینات و پێکهاتەی خۆراکی گرنگی بۆ لەش تیادایە و لەتوانایدایە ئازار سڕ بکات.
دارچین
دارچین لە توانایدایە گرژبوونی ماسولکەکانی سک کەمبکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە لەکاتی سوڕی مانگانەدا ڕۆژانە بیخۆرەوە.
زەنجەفیل
جگە لەوەی بۆ تەندروستی لەش باشە و لە نەخۆشی دەیپارێزیت لەتوانایدایە ئازارەکانی سوڕی مانگانە کەم بکاتەوە.
ئەنسیۆن
چەند پێکهاتە و ڤیتامینێکی تیادایە ئازار سڕ دەکات و کەشەنگبوونی ماسولکەکانی سک ناهێڵێت.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

ب، س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure