چڵمی ئەم زیندەوەرە لە ئاڵتوون گرانترە

هەمەڕەنگ :: 23/07/2019‌ :: 1995‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: پێست

دواڕۆژ

لەم دواییەدا چەندین شێوازی سەیر و سەمەرەی جوانکاری بڵاوبووەتەوە و یەکێک لەوانەش شیری لوولپێچە، چونکە توێژینەوەکان سەلماندوویان ئەو لینجە مادەیەی لوولپێج دەری دەدات نیشانەکانی چوونە تەمەن دوادەخات و پێست ساف و جوان دەکات.

چڵم یان شیری لوولپێچ لە نێوان شەو و رۆژیکدا گۆڕا بۆ سەرچاوەیەکی پارە، لەکاتێکدا جاران جووتیاران هەوڵی لەناوبردنیان دەدا لەبەر ئەوەی زیانی بە بەرووبوومی کشتووکاڵی دەگەیاند ئێستا بەدوایدا دەگەڕێن چونکە رۆژ دوای ڕۆژ داواکاری کۆمپانیاکانی جوانکاری لەسەری زیاتر دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ئێستادا بازرگانی شیری لوولپیچ 314 ملیۆن دۆلارە و لەسەر ئاستی جیهان بەرەنگاری نرخی ئاڵتوون دەبێتەوە، لە ئێستادا لە هەرێمی ناخون نایۆک لە تایلاند 80 کێڵگەی تایبەت بۆ کۆکردنەوەی لوولپێچ هەیە، شایەنی ئاماژەیە هەندێکجار نرخی ماسکی لوولپێچ بۆ گەنج ڕاگرتنی پێست دەگاتە 300 دۆلار.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure