هونەرمەندێکی ناوداری عەرەب رەوانەی نەخۆشخانەکرا

دراما و سینەما :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 14978‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لەم ماوەیەی دوایدا باری تەندروستی ئەکتەری میسری ناودار فاروق فیشاوی تێکچووە و بەهۆیەوە براوەتە نەخۆشخانە.

کوڕی ئەم هونەرمەندە ئاشکرایکرد باری تەندروستی باوکی تێکچووە و داوای لە هەوادارانیکرد دوعای بۆ بکەن، هەروەها هەوادارانی ئەم ئەکتەرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هاشتاگی "فاروق فیشاوی"یان لەسەر تویتەر بڵاوکردەوە و هیوای ئەوەیان خواست بە زووترین کات چاکبێتەوە.

مانگی تشرینی پێشوو ئەم هونەرمەندە لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلینان لە فێستیڤاڵی ئەسکەندەریەی سینەمایی باسی لەوەکرد توشی نەخۆشی شێرپەنجەبووە و دڵنیاکردەوە بەرەنگاری ئەم نەخۆشیە دەبێتەوە و وەک سەرئێشەیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکات.



و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure