پیاوی عاشق ئه‌م 7 كاره‌ ده‌كات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 10190‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
كاتێك پیاوێك دێته‌ ژیانته‌وه‌، حه‌ز ده‌كه‌یت له‌ مه‌به‌سته‌كه‌ی تێبگه‌یت و بزانیت ئایا چ هه‌ستێكی به‌رامبه‌رت هه‌یه‌. به‌ڵام زۆرجار پیاوان مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌لای ژنه‌وه‌ شتێكی ناخۆشه‌ چونكه‌ له‌ نادڵنیاییدا ده‌مێنێته‌وه‌.

 
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت له‌ مه‌به‌ستی پیاو تێبگه‌یت و بزانیت ئایا عاشقی تۆ بووه‌ یان نا، لێره‌دا نیشانه‌كانی پیاوی عاشق بخوێنه‌ره‌وه‌:
1. شتی سه‌یر و نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.
2. ناتوانێت رۆژێك به‌بێ هه‌واڵ پرسین تێ بپه‌ڕێنێت.
3. گوێ به‌ هیچ نادات بێجگه‌ له‌ تۆ.
4. ئاماده‌یه‌ شته‌ تایبه‌ته‌كانی به‌ تۆ ببه‌خشێت.
5. لایه‌نه‌ ناشیرینه‌كانت نادیده‌ ده‌گرێت.
6. حه‌ز ده‌كات لێت نزیك بێت و چاو ده‌بڕێته‌ چاوت.
7. به‌رده‌وام بیرت لێ ده‌كاته‌وه‌ و پێیشت ده‌ڵێت.

و: س ر

پێداچونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure