ئاگادارى خاوەن ئەم بورجانە بن چونکە نهێنییەکانت دژ بەخۆتان بەکاردەهێنێتەوە

هەمەڕەنگ :: 23/07/2019‌ :: 2684‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ئاگادارى ئەوکەسانە بن، کە نهێنییەکانى خۆتانیان لا ئاشکرادەکەن، چونکە هەندێک لەو کەسانە ئەو هەلە دەقۆزنەوە و رەنگە لە داهاتوودا دژ بەخۆتانى بەکاربهێننەوە و تووشى کێشەى کۆمەڵایەتی و چەندین کێشەى دیکەتان بکەن لەوانەش:

 
دووپشک: لاى زۆر کەس ئاشکرایە کە خاوەن ئەم بورجە کەسانێکن ئارەزووى تۆڵەسەندنەوە دەکەن و هەموو رێگاکان تاقیدەکەنەوە بۆ بەدەستهێنانى ئامانجەکانیان، بۆیە لەوانەیە گوێ بەنهێنییەکان نەدەن و دژى بە کەسەکە خۆى بەکاریبهێننەوە.

گا: یەکێکە لەو بورجانەى بە ئارەزووى خۆى بڕیار لەسەر بەرامبەرەکەى دەدات بێ ئەوەى هیچ زانیارییەکى ووردى لەسەرى هەبێت، بۆیە دەبینین کاتێک کەسێک دڵى دەشکێنێت یاخود هەر کارێک بەرامبەرى دەکات، هەڵسوکەوتێکى دوژمنکارانە بەرامبەرى ئەنجامدەدات و هیچ نهێنییەکى ئەو کەسە نامێنێت لەلاى و رەنگە هەمووى دژى خۆى بەکاربهێنێتەوە.

شێر: زۆر جار خاوەن ئەم بورجە کاتێک نهێنییەک ئاشکرادەکات، پێیوایە لە بەرژەوەندى خاوەن نهێنییەکە ئەو کارە دەکات و هیچ هەڵەیەکى نەکردووە، لەبەرامبەردا کەسەکە تووشى کێشەیەکى گەورە دەکات بێئەوەى بەخۆى بزانێت.

کەوان: کەسێکى سەرکێشە و هەموو جۆرە وشەیەک لەدەمى دێتەدەرەوە و لەهیچ شتێک سڵناکاتەوە، بۆیە زۆرجار دەبینین ئاشکراکردنى نهێنییەکانى کەسێکى دیکە ئاسایی لەلاى بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ مەبەستێکى نییە و دواى بیرکردنەوە هەست بەتاوان دەکات و پەشیمان دەبێتەوە لەوەى کردویەتى.

وەک ئاکۆ زەنگەنە

ب، س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure