زیانێکی نوێی خواردنەوە گازییەکان ئاشکرا دەبێت

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 559‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

گەرچی رەنگە ئارەزووی زۆرینەمان بێت، بەڵام زیادبەکارهێنانی خواردنەوە گازییەکان زیانی چاوەڕواننەکراوی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

رێژەی زۆری شەكر لە لەناو خواردنەوە گازییەكاندا دەبێتە هۆی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی درێژخایەن و لەوانە، شەكرە بە تایبەت شەكرەی جۆری دووەم كە مەترسیدارترە، نەخۆشییەكانی جگەر، نەخۆشییەكانی دڵ، شێرپەنجە، و چەند نەخۆشی دیكە.

توێژەرانی زانكۆی كالیفۆڕنیا نهێنییەكی نوێیان لەو خواردنەوە گازییانەدا دۆزیتەوە، كە كاریگەری  راستەوخۆی لەسەر خانەكانی جەستە هەیە.

ئەو توێژەرانە دەڵێن: "لە DNAدا بەشێك بە ناوی تلومێر هەیە، كە دی ئێن ئەی لە زیانەكان دەپارێزێت و دەبێتە هۆی ئەوەی دابەشبوون و زیادبوونی خانەكان لە جەستەدا زووتر رووبدات و خانەی نوێ و گەنجتر بەرهەمبێت".

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توێژەرانی ئەو زانكۆیە دەریخستووە، خواردنەوە گازییەکان، تلومێرەكان بچووك دەكەنەوە.

پوكانەوەی ئێسك، كەمخوێنی و نەخۆشییەكانی گورچیلە، كاریگەرییەكانی دیكەی خواردنەوە شیرین و گازییەکانن.

پێداچونەوە: ئەڤین

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure