چ كەسێك زۆرتر تووشی خەمۆكی دەبێت؟

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1439‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دوارۆژ

بە پێی توێژینەوەیەکی زانكۆی واشنتۆن ئەو كەسانەی كە لە تەمەنێكی زوودا تووشی خەمۆكی دەبن دواتر لە قۆناغەكانی دیكەی ژیانیاندا زیاتر لە كەسانی دیكە جارێكی تر تووشی خەمۆكی دەبنەوە، بۆیە دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی خەمۆكی لە تەمەنی گەنجێتیدا دەتوانێت ڕێ لە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشیەكە بگرێت لە قۆناغەكانی دواتردا.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت: ئەو ڕاستییە تەواو سەلماوە كە خەمۆكی تێكچونێكی درێژخایەنە و بۆی هەیە جارێكی دیكە سەرهەڵبداتەوە.

خاڵێكی دیكە لەم مەسەلەیەدا ئەوەیە كە ئەگەر خەمۆكی بەخێرایی دەستنیشان بكرێت دەتوانرێت كاریگەرترانە چارەسەر بكرێت و ڕێ لە گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوەی بگیرێت.

توێژینەوەكە كە شەش ساڵی خایاندووە جەختی كردۆتە سەر نیشانەكانی وەك (خەو ، ئارەزووی خواردن ، چێژ وەرگرتن لە یاری و گەمە كردن و دڵ ناسكی و 24 منداڵی گرتووەتەوە لە نێوان تەمەنی 3 بۆ 5 ساڵی).

سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت: ئەو منداڵانەی كە دایكیان كێشەی خەمۆكیان هەبووە تووشی نەخۆشیەكە بوون بە بەراوورد بە منداڵانی دیكە، هەروەها ئەو كەسانەی كە لە قۆناغەكانی دواتردا كێشەی خەمۆكیان تووش دەبوو زۆربەیان لە قۆناغی منداڵیدا چەندین كێشەی دەروونی دیكەیان هەبووە.

پێداچونەوە:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure