شاجوانێک لەبەرئەوەی قسەی بە ئیسلام وتووە ئەم کارەی بەرامبەر دەکرێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1153‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كاسی جۆ ته‌مه‌ن 20 ساڵ نازناوی شاجوانی ویلایه‌تی میشیگانی لێده‌ستێندرێته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی تۆمەتبار كرا به‌وه‌ی كۆمێنت و قسه‌ی دژی ئاینیی ئیسلام كردووه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.



به‌ڵام كاسی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر راستییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نازناوی شاجوانی لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ چونكه‌ رازی نه‌بووه‌ له‌چك بكات له‌ ساڵی 2018.

له‌ ساڵی 2018 له‌ زانكۆكه‌ی كاسی هه‌وڵده‌درا ئیسلام لای خه‌ڵك بناسرێت و كه‌مپینێك ده‌ستی پێ كردبوو به‌ ناوی "ئه‌م له‌چكه‌ تاقیبكه‌ره‌وه‌" به‌ڵام ئه‌و رازی نه‌بووه‌ و دواتر له‌ تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه‌:"ئێوه‌ ئێستا ده‌ڵێن ته‌نها ئێكسسوارێكه‌و شتێكی ئاینیی نییه‌، یان ته‌نها ده‌تانه‌وێت ژنان دژی دینی ئیسلام تێبكۆشن؟".

و:كێوان
پێداچونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure