گرتە ڤیدیۆی شەوە ئاهەنگێکی عەلی کیمیاوی بڵاودەبێتەوە
هەمەڕەنگ ::
21/07/2019 :: 48740 جار بینراوە
دواڕۆژ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق ڤیدیۆییه‌كی یه‌ك كاتژمێریی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به (عه‌لی كیمیاوی) بڵاوبووه‌ته‌وه كه چه‌ندین سه‌ماكار له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه‌و گۆرانی ده‌ڵێن و سه‌ما ده‌كه‌ن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تۆمارکراوە.
عه‌لی كیمیاوی ئامۆزای سه‌دام حسێن له ساڵی 1944 له‌دایكبووه‌و له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو وه‌زیری به‌رگری عێراق بووه.
ئه‌مڕۆ 21ی تهمموز، ساڵیادی ده‌ستگیركردنی ناوبراوه كه له رۆژێك وه‌ك ئه‌مڕۆدا له 21ی ته‌مموزی 2003 له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌ستگیركراو له 2010/1/25 له‌سێداره‌درا.
ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
ب،س.ن