هونەرمەندێک گیانی لەدەستدا

دراما و سینەما :: 20/07/2019‌ :: 7644‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

رۆژی پێنجشەممە هونەرمەندی میسری شەوقی تەنتاوی لەتەمەنی 66 ساڵیدا پاش نەخۆشکەوتنی بەشێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستدا، لەکاتێکدا سەرقاڵی دواین کاری هونەری بوو بەناوی (خیبەتنا) لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ محەمەد سوبحی.

 
محەمەد سوبحی لە ڕێگەی هەژماری فەیسبووکەکەیەوە سەرخۆشی لە خێزانی ئەم هونەرمەندە کرد و ونوسی:پاش 50 ساڵ کاری هونەری شەوقی تەنتاوی  گیانی لەدەستدا...قوتابی و برا و هاوڕێی من بوویت...رۆیشتیت و بەجێت هێشتم...تۆبوویت لە ساڵی 1969 کاتێک لە قۆناغی ئامادەیی بوویت بەشدارییت لە شانۆی هاملێت کرد...هەمیشە نموونەیەکی مەزن دەبێت لە ژیانمدا.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure