ئه‌گه‌ر گوێ یان لوتت بسمیت چیت به‌سه‌ردێت؟

هەمەڕەنگ :: 19/07/2019‌ :: 1348‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

سمینى گوێ و لوت دیارده‌یه‌كى زۆر باوه‌ له‌ناو كچانى جیهاندا و له‌هه‌ندێك وڵاتیش ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر كوڕانیش بیكه‌ن و گواره‌ى پێوه‌ بكه‌ن یان لووته‌وانه‌ بكه‌ن به‌ لوتیانه‌وه‌.


له‌ڕاستیدا سه‌ره‌تاى سمینى گوێ و لوت بۆ جوانكارى نه‌بووه‌، به‌ڵكو چینییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى پزیشكى كردوویانه‌ و چه‌ند سودێكى ته‌ندروستى هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن.

ته‌ندروستى ده‌روونى:
نه‌رمه‌ى گوێ نیوه‌گۆى لاى راستى مێشك به‌ نیوه‌ى لاى چه‌په‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، بۆیه‌ كونكردنى ئه‌و به‌شه‌ نه‌رمه‌ مێشك چالاك ده‌كات یارمه‌تى چالاكبوونى سوڕى خوێن ده‌دات.

تواناى منداڵخستنه‌وه‌:
سمینى گوێ له‌پیاواندا یارمه‌تى زیادبوونى رێژه‌ى تۆو له‌پیاودا ده‌دات، سمینى لاى چه‌پى لوتیش له‌ژناندا یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى سوڕى مانگانه‌ ده‌دات و ئه‌گه‌رى منداڵبوون زیاد ده‌كات.

منداڵبوون ئاسان ده‌كات:
سمینى لوت ئازارى منداڵبوون كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ئاسانى ده‌كات.

بینین باشده‌كات:
سمینى گوێ بینایى چاوه‌كان به‌هێز ده‌كات

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
بڵاوکردنەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure