كچه‌ مۆدێلێك مادده‌ى هۆشبه‌رى پێده‌گیرێت.. وێنه‌كه‌ى ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 19/07/2019‌ :: 19743‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كچه‌ مۆدێلێكى بریتانى له‌ناو سندوقى ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا به‌به‌هاى 1.5 ملیۆن پاوه‌ن مادده‌ى هۆشبه‌رى پێده‌گریرێت.


ستێفانى نیڵسن كچه‌ مۆدێلێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى بریتانییه‌ و به‌رده‌وام وێنه‌كانى خۆى شته‌ گرانبه‌هاكانى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ستێفانى هه‌فته‌ى رابوردوو له‌شارى كه‌نت له‌بریتانیا كه‌وتووه‌ته‌ ناو مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیسه‌وه‌ و كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌یان پشكنیوه‌ له‌ سندوقه‌كه‌یدا به‌به‌هاى 1.5 ملیۆن پاوه‌ن كۆكاینیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دادگاییه‌كه‌ى ستێفانى به‌ڕێوه‌چوو و سزاى زیندانى 10 ساڵى به‌سه‌ردا درا.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 
ب،س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure