توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌یمون نهێنییەکی سەیر ئاشکرا دەکات

هەمەڕەنگ :: 19/07/2019‌ :: 860‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

به‌ پێی كه‌ناڵی "بی بی سی"، زاناكانی زانكۆیه‌كی ئه‌مریكی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ له‌سه‌ر چه‌ند مه‌یمونێك كاتێك هه‌موویان پێكه‌وه‌ داناوه‌ له‌به‌ر ده‌م ته‌له‌فیزیۆنێكدا و شتێكی سه‌یریان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دان هه‌مان كاریگه‌ریشی هه‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ.


زاناكان كاتێك ئه‌مه‌یان كردووه‌ تێبینیان كرد مه‌یمونه‌كان ره‌فتاریان گۆڕا و زیاتر له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیك ده‌بوونه‌وه‌ و دڵخۆشتر ده‌رده‌كه‌وتن، له‌و بڕوایه‌شدان كه‌ مرۆڤیش ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا یان هاوڕێكانیدا پێكه‌وه‌ سێری بكه‌ن زیاتر چێژ وه‌رده‌گرن و ئه‌م كاره‌ وا ده‌كات زیاتر له‌ یه‌ك نزیكتر ببنه‌وه‌.

و:كێوان
ب، س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure