واتاى چییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ خه‌ودا خۆتت بینى له‌ دووڕیانێكدایت؟

هەمەڕەنگ :: 18/07/2019‌ :: 731‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌ ژیانى رۆژانه‌دا ئه‌گه‌ر له‌كاتى رۆیشتندا خۆت له‌ دووڕیانێكدا بینییه‌وه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ زۆرى پێناچێ و ره‌نگه‌ پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م بڕیار بده‌یت به‌ چ ئاڕاسته‌یه‌كدا بڕۆیت، به‌ڵام له‌ خه‌وندا دووڕیان واتا و لێكدانه‌وه‌ و هێماى زۆرى تێدایه‌.


بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كچێک له‌ خه‌ویدا خۆى بینى له‌ دووڕیانێكدا وه‌ستاوه‌ و نازانێت به‌ چ لایه‌كدا بڕوات ماناى وایه‌ سه‌رسامه‌ و نازانێت چ بڕیارێك بدات. ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و كچه‌ له‌ خه‌وندا به‌ شه‌قامه‌كه‌دا په‌ڕییه‌وه‌ ماناى وایه‌ بڕیارێكى قورسى داوه‌، به‌ڵام تیایدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.

به‌گشتى دووڕیان له‌ خه‌وندا ئاماژه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوێستى سه‌خت و بژارده‌ى زه‌حمه‌ت و نیشانه‌یه‌ بۆ قۆناغێكى سه‌ختى ژیان كه‌ سه‌رئه‌نجام به‌ سه‌ركه‌وتن كۆتایى دێت.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure