پێشبینیکارێک چەندین رووداو بۆ ساڵی 2020 ئاشکرادەکات

هەمەڕەنگ :: 18/07/2019‌ :: 1057‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: پێشبینی

دواڕۆژ

ئەو پیاوە ئۆسترالیەی دەڵێت پێشبینی زۆرێک لە رووداوە سیاسی و ئابووریەکانی جیهانی کردووە دەڵێت: لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا یەکێک لە سەرکردەکانی جیهان لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بی فڕۆکەوان (درۆن) دەکوژرێت.

دکتۆر ریچارد هامز خۆی وەک پێشبینیکارێک دەبینێت و دەڵێت: ساڵی 1998 پێشبینی هێرشەکەی 9/11 کردووە، هەروەها دەڵێت سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا ڕووبەڕووی (داڕووخانی جیهان) دەبێتەوە.

ئەم پێشبینیکارە دەڵێت لەماوەی ساڵی داهاتوودا سەرکردەیەکی جیهان بەهۆی بەکارهێنانی درۆنەوە گیان لەدەست دەدات و دەڵێت بەلایەوە سەیرە کە تاوەکو ئێستا رووی نەداوە، چونکە ساڵی پێشوو خەریکبوو نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزویلا بەهۆی تەقینەوەیەکی بەستراو بە درۆنەوە گیان لەدەست بدات.

ریچارد دەڵێت"پێشبینی دەکەم بەم زووانە رووداوێکی هاوشێوە ببینین، چونکە بارگرژیەک لە نێوان سەرکردەکانی جیهان دروستبووە وەک ئیسرائیل و فەڵەستین و ئێران و ئەمریکا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە ئەگەری رووداوی هاوشێوەدایە".

یەکێک لە گرنگترین پێشبینیەکانی ئەم پیاوە ئەوەیە دەڵێت ساڵی 2020 دۆناڵد ترامپ وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵدەبژێردرێتەوە، چونکە باری ئابووری ئەمریکا بەرەو باشتر دەڕوات.

لەسەر بابەتی ترامپ و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت ئەگەری روودانی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران هەیە، بەڵام لەسەر دوو هۆکار پەیوەستە ئەگەر جۆن بۆڵتن هێندە بێ بەزەیبێت پاساوێکی گاڵتینە دروست بکات بۆ بەرپاکردنی جەنگێک لەسەر شێوازی ئەمریکا یان ئەگەر نەتەنیاهۆ ترامپ بەوە قایل بکات کە ئێران مەترسی لەسەر ئەمریکا و ئیسرائیل دروستکردووە.

پاش سەرکەوتنەکەی ترامپ کارەساتێکی ئابووری هاوشێوەی ساڵی 2008 روودەدات.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure