خەسوویەک کارێکی سەیر لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەیدا دەکات... وێنەکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: 18/07/2019‌ :: 16462‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی بوکێکی دڵتەنگیان بڵاوکردەوە کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیدا بەتەنیا وەستاوە، چونکە دایکی هاوسەرەکەی جێگەکەی داگیرکردووە و لەگەڵ کوڕەکەی سەمادەکات و وێنەدەگرێت.

لە وێنەکەدا بوکێ زۆر بە دڵتەنگی تەماشای هاوسەرەکەی و خەسووی دەکات کاتێک بەیەکەوە سەمادەکەن و وێنەدەگرن، ئەمە جگە لەوەی خەسووی عەزیەکی رەنگ سپی دانتێلی پۆشیووە کە تاڕادەیەک لە  عەزی هاوسەرگیری دەچێت.

یەکەمجار ئەم وێنەیە لەسەر ماڵەپەری (رێدیت) بڵاوبوووە و یەکێک لە کەسوکاری بوکێ لەسەری نووسی "بەداخەوە زۆرێک لە دایکانی ئەم سەردەمە هەوڵدەدەن بەتەواوەتی دەستبگرن بەسەر ژیانی کوڕەکانیان، بەم شێوەیە ڕۆژی هاوسەرگیری بوکێی تێکداوە".

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure