لێنانی خواردن به‌ گڕی كز رێگریی له‌ تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌كات

تەندروستی :: 18/07/2019‌ :: 5260‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ


لێنانی چێشت و خواردن له‌سه‌ر گڕی زۆر، ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی پێكهاته‌یه‌كی ژه‌هراوی به‌ناوی گلیكۆزیله‌ی (AGES) پێشكه‌وتوو و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ تووشبوون به‌  نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر، یان له‌ بیرچوونه‌وه‌.


ئه‌و پێكهاته‌یه‌ بریتییه‌ له‌ شه‌كر و پرۆتین و مولكوله‌ گه‌وره‌كان.

توێژه‌رانی زانكۆی پزیشكیی ئایسانی ئه‌مریكا، تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 549 خواردن كردووه‌ كه‌ به‌گڕی زۆر و كه‌م لێنراون و له‌ ئه‌نجام ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و خواردنانه‌ی له‌سه‌ر گڕی كه‌م و كز لێنراون، ئه‌و پێكهاته‌یان تێدا دروست نه‌بووه‌.

بۆیه‌ توێژه‌كان پێشنیار ده‌كه‌ن، بۆ دووركه‌تنه‌وه‌ له‌ زه‌هایمه‌ر و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ خواردن به‌ كاتی زۆر و گڕی كه‌م لێبنێن.

 

و: ئازوو محەمەد
پ: ل. م

ب: س،ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure