زیانه‌كانى فڕۆكه‌ بۆ ژینگە

ژینگە :: 18/07/2019‌ :: 189‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
گه‌شتى ئاسمانى و به‌كارهێنانى فڕۆكه‌ له‌ هاتوچۆدا به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌ چونكه‌ خێراترین هۆكارى هاتوچۆیه‌، به‌ڵام فڕۆكه‌ زیانى گه‌وره‌ به‌ ژینگه‌ و ده‌ورووبه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت. 


بۆ نموونه‌ گه‌شتێكى هه‌زار كیلۆمه‌تریى به‌ فڕۆكه‌ زیاتر له‌ پێنج تۆن دوانه‌ئۆكسیدى كاربۆن به‌رهه‌م ده‌هێنێت واته‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ئۆتومبێلێك 25 هه‌زار كیلۆمه‌تر رۆیشتبێت.

زیانى فڕۆكه‌ ته‌نیا هه‌ر به‌رهه‌مهێنانى دوانه‌ئۆكسیدى كاربۆن نییه‌ به‌ڵكو ئه‌و دووكه‌ڵه‌ پانه‌ش كه‌ له‌ پشت فڕۆكه‌وه‌ دروست ده‌بێت كاریگه‌ریى خراپ ده‌خاته‌ سه‌ر كه‌شوهه‌وا.

بێجگه‌ له‌مانه‌ش هه‌ر ژه‌مه‌ خۆراكێك كه‌  له‌ ناو فڕۆكه‌دا پێشكه‌شى سه‌رنشینان ده‌كرێت بڕێك دوانه‌ئۆكسیدى كاربۆنى دروست كردووه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانى دیكه‌ى فڕۆكه‌وانى بۆ سه‌ر ژینگه‌ وه‌ك ده‌نگه‌ده‌نگى به‌رده‌وام له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ كاتى فڕینى فڕۆكه‌دا كه‌ مه‌ترسییه‌كانى نه‌خۆشیى دڵ زیاد ده‌كه‌ن و ژیانى خه‌ڵكى دانیشتووى ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌كان تێكده‌دات. هه‌روه‌ها هه‌واى ده‌وروبه‌رى ئه‌و شوێنانه‌ پیستره‌ له‌ چاو شوێنه‌كانى دیكه‌.

خاڵێكى دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و گه‌شتى ئاسمانى پشتیوانى گه‌وره‌ ده‌كرێن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه‌ و له‌ باجه‌كان ده‌به‌خشرێن له‌كاتێكدا كه‌ كارمه‌ندان و كرێكارانى فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ بارودۆخێكى خراپى كاركردندا ده‌ژین. 
خاڵێكى ترى گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ته‌نیا 20%ى دانیشتوانى زه‌وى به‌ فڕۆكه‌ هاتووچۆ ده‌كه‌ن و ئه‌وانى دیكه‌ ته‌نیا یه‌كجاریش گه‌شتى ئاسمانییان نه‌كردووه‌، كه‌چى 70%ى غازه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌ زیانبه‌خشه‌كان كه‌ به‌هۆى فڕۆكه‌وه‌ به‌رهه‌مدێن بۆ ئه‌وانه‌. 

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure