دواڕۆژ
مه‌ساج به مار، ماسكی رووخسار به وێڵاشی مه‌ڕ، و ماسكی ده‌موچاو به ریقنه‌ی باڵنده، ئه‌مانه به‌شێكن له چاره‌سه‌ره سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان. لێره‌دا چه‌ند چاره‌سه‌رێكی سه‌یروسه‌مه‌ره بخوێنه‌ره‌وه كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێست و له‌ش و ده‌روونێكی ته‌ندروست به‌كارده‌هێنرێن:
1. كرێمی ده‌موچاو كه له وێڵاشی مه‌ڕ دروست كراوه و ئه‌و ترشه ئهمینییهیان تێدا به‌كارهێنراوه كه له وێڵاشی مه‌ڕدا هه‌یه و خانه‌كانی پێست نوێ ده‌كاته‌وه.
2. كرێمی لینجیی هێلكه شه‌یتانۆكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیبكه و چرچی و ناڕه‌حه‌تیی پێست و چاره‌سه‌ركردنی پێستی وشك.
3. كرێمی ریقنه‌ی باڵنده كه له ژاپۆنه‌وه داهێنراوه له تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ریقنه‌ی باڵنده و كه‌په‌كی برنج و ئاو پێك دێت و پاش لێدانی له پێست له‌به‌رده‌م تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ییدا وشك ده‌كرێته‌وه. ریقنه‌ی هه‌ندێك باڵنده جۆره ئه‌نزیمێكی تێدایه كه خانه مردوو و زیان لێكهوتووهكانی پێست شی ده‌كه‌نه‌وه و پێست تازه ده‌كه‌نه‌وه.
4. سپا به بیره یه‌كێكه له‌و چاره‌سه‌ره پزیشكییانه‌ی له چاخه‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه و پێكهاته‌كانی ناو بیره بۆ پاككردنه‌وه‌ی كونیله‌كانی پێست و نوێكردنه‌وه‌ی پێست به‌سوودن.
5. لێدانی كاڤیار له پێست به‌هۆی بوونی ترشه چه‌وری و ڤیتامینهكانییهوه شێداری و نه‌رمی بۆ پێست ده‌گێڕێته‌وه. كاڤیار ده‌بێته هۆی هێواشكردنه‌وه‌ی پیربوونی پێست و كۆلاجینی ناو پێست ده‌پارێزێت.
6. لێدانی شۆكۆلات له پێست یه‌كێكه له كاره به‌ربڵاوه‌كانی سویسرا و ده‌وترێت سوودی بۆ پێست هه‌یه.
7. چاره‌سه‌رێكی تری سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌وه‌یه مرۆڤ بۆ ماوه‌ی 3 خولهك له سه‌رمایه‌كی زۆردا بمێنێته‌وه كه پله‌كه‌ی 145 پله‌ی ژێر سفره. ئه‌م چاره‌سه‌ره زۆرجار له‌لایه‌ن وه‌رزشكارانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت و ده‌بێته هۆی خێرا چاكبوونه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنی ئیندرۆفین و زیادكردنی هۆرمۆنه‌كان.
8. یه‌كێكی تر له چاره‌سه‌ره سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان خۆتوڕه‌كردن و فڕێدانی ئه‌و شتانه‌یه كه ناڕه‌حه‌تت ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانی و گوشاری ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێ ته‌ماشا ده‌كرێت.
9. چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ی پێست بریتییه له حه‌مامێكی باش و پاككردنه‌وه‌ی پێست و مه‌ساج و پاشان لێدانی ئاڵتونی عه‌یار 23 بۆ ماوه‌ی 55 خولهك له پێست. بڕوا وایه ئاڵتون دژه ئۆكسێنی تێدا بێت كه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه‌كانی تیشكی خۆر و فڕێدانی ژه‌هری له‌ش.
10. یۆگای پێكه‌نین یه‌كێكی تره له‌و رێگه سه‌یروسه‌مه‌رانه‌ی چاره‌سه‌ر و ئێستا له له‌نده‌ن وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌ندروستیی گشتی ته‌ماشا ده‌كرێت. ئه‌م كاره له‌لایه‌ن دكتۆر مه‌ردان كاتاریای هیندییه‌وه داهێنراوه و ئێستا له زیاتر له 100 وڵات و ناوچه‌ی جیهان كاری پێ ده‌كرێت.
11. ئاگایی پڕ ئۆرگاسم كه تیایدا دوو كه‌س به جلوبه‌رگه‌وه نزیكی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كه‌ن تاوه‌كو ده‌گه‌نه ئۆرگاسم و گوایهم ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی ئه‌وپه‌ڕی ئاگایی كه‌سه‌كان له‌ڕێگه‌ی چالاكبوونی ئاره‌زووی سێكسییانهوه.
12. چاره‌سه‌ری سه‌رئاوكه‌وتن كه تیایدا كه‌سه‌كه له ژوورێكی ره‌ش و تاریكدا ده‌چێته خوێیاوێكی زۆره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئاو بكه‌وێت. ژووره‌كه ئه‌وه‌نده بێده‌نگه كه كه‌سه‌كه گوێی له چاوتروكاندنهكهی خۆی ده‌بێت. ئه‌م چاره‌سه‌ره بۆ رشتنی هۆرمۆنه‌كانی دۆپامین و ئیندۆرفین به‌سووده و به‌وه‌ش نیگه‌رانیی له مێشكدا كه‌م ده‌كاته‌وه.
13. مه‌ساج به ماری زیندوو كه تیایدا جووڵه‌ی ماره‌كه به‌سه‌ر ماسولكه‌كانی له‌شدا ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی گرژبوونهكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان له‌سه‌ر له‌ش. ئه‌م چاره‌سه‌ره ئێستا له وڵاته‌كانی ئیسرائیل و رووسیا و فلیپین و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه.
و: س.ر
پ: ن.ر
ب: پەری