هەواڵێکى دڵخۆشکەر بۆ هەندێک کەسى نابینا

تەندروستی :: 19/07/2019‌ :: 508‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکى نوێ دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەهۆى سوتانى ماددە کیمیاوییەکانەوە نابینا بوون هیوایەک هەیە کە لەداهاتوودا بینینیان بۆ بگەڕێتەوە و چاکبنەوە.


لەوبارەیەوە لێکۆڵەرەوە بریتانییەکان تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامداوە و ئەنزیمى کۆلاجیناز-یان لەسەر چاوى کەروێشک تاقیکردوەتەوە و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، ئەو ئەنزیمە رۆڵى کاریگەرى هەبووە لە دووبارە دروستکردنەوەى ئەو شانە مردووانەى پەیوەندییان بە رەشێنەى چاوەوە هەیە کە لەئەنجامى ئەو ماددانە سوتاوون و شانەکانیان تێکشکاون.

واچاوەڕوان دەکرێت ئەو تاقیکردنەوەیە لەسەر مرۆڤى نابینا ئەنجامبدرێت کە بەهۆى ئەو ماددە کیمیاوییانەوە نابینا بوون و ئەنجامى تاقیکردنەوەکەش لە ساڵى 2021 رادەگەێندرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure