مێش تووشی ئازاری درێژخایه‌ن ده‌بێت

تەندروستی :: 19/07/2019‌ :: 325‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ک كه‌ به‌م دواییه‌ له‌سه‌ر ئازاری درێژخایه‌ن ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ریده‌خات مێش-یش تووشی ئازاری درێژخایه‌ن ده‌بێت، و كاتێك تووشی برینداری ده‌بێت جۆره‌ فره‌هه‌ستیارییه‌كی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌دوای چاكبوونه‌وه‌ی بریندارییه‌كه‌ش هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌.


پانزه‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ گیانه‌وه‌رانیش ئازار ده‌چێژن، به‌ڵام نه‌ده‌زانرا كه‌ ئایا ئه‌و ئازاره‌ ته‌نیا كورتخایه‌نه‌ یان كاریگه‌ریی درێژخایه‌نیشی هه‌یه‌. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا مێشی میوه‌ به‌كارهێنراوه‌ كه‌ به‌هۆی ئاسانی مامه‌ڵه‌كردن و كورتیی ماوه‌ی ته‌مه‌نی و كه‌می تێچووه‌وه‌ بۆ زۆرێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخست كاتێك مێش تووشی بریندارییه‌ك ده‌بێت، ئازار و كاریگه‌ریی درێژخایه‌نی ده‌مێنێته‌وه‌ و توانای به‌رگه‌گرتنی ئازاری له‌ جاران كه‌متر ده‌بێته‌وه‌. بۆ نمونه‌، مێشی میوه‌ی ئاسایی به‌رگه‌ی به‌ركه‌وتنی گه‌رمیی 42 پله‌ی سه‌دی ده‌گرێت به‌ڵام كاتێك مێشه‌كه‌ بریندار كرابێت و پاش چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی ئه‌و مێشه‌، ته‌نیا به‌رگه‌ی 38 پله‌ی سه‌دی ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ ئازاری هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی زیانی زیاتری پێ بگات خۆی رزگار بكات.

ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یە به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له‌ ئازاره‌ درێژخایه‌نه‌كان ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام هێشتا كاتێكی زۆری پێ ده‌چێت كه‌ بتوانرێت ده‌رمانی ئه‌وتۆ بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ بۆ نه‌هێشتنی ئازاری درێژخایه‌ن كار له‌سه‌ر هۆكاری ئازاره‌ درێژخایه‌نه‌كه‌ بكات نه‌ك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی.

و: س.ر
پ: ن.ر
ب: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure