ناوچەی 51دەکەوێتە کوێوە؟بۆچی سەردانیکردنی مەترسیدارە؟
هەمەڕەنگ ::
18/07/2019 :: 6424 جار بینراوە
دواڕۆژ
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پۆستێك له فه‌یسبووك كرا بۆ داگیركردنی ناوچه‌ی 51، كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نهێنییه له وشكانییه‌كانی ویلایه‌تی نیڤا له ئه‌مریكا، نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له‌م داگیركردنهدا و له ئێستادا بۆته گاڵته‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییكان.
ناوچه‌ی 51 بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بۆته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك و هه‌مووان ده‌یانه‌وێت بزانن چی لهوشوێنە ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها زۆرجار ئه‌م ناوچه‌یه په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت به بوونه‌وه‌ری ئاسمانییه‌كانه‌وه و زۆر كه‌س ده‌ڵێن بوونه‌وه‌ری ئاسمانی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌و پۆسته‌ی فه‌یسبووكیش كه كرابوو له‌سه‌ر داگیركردنی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ مه‌به‌ستی بینینی ئه‌و بوونه‌وه‌ره ئاسمانییانه بوو.
بێگومان ئه‌مه ته‌نها گاڵته‌یه‌كه به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات له‌م باره‌یه‌وه و ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه بكات ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت یان ده‌ستگیر ده‌كرێت چونكه ناوچه‌یه‌كی نهێنی حكومه‌تی ئه‌مریكایه و سه‌ردانكردنی قه‌ده‌غه‌كراوه.
و:كێوان
و: پەری