ببینه‌ دواى 6 ساڵ له‌ دراماكه‌ ئەفسون ئێستا شێوەی چۆنە

دراما و سینەما :: 18/07/2019‌ :: 27777‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كچه‌ ئه‌كته‌رى دیارى تورك جه‌ره‌ن موراى كه‌ له‌نێو هه‌واداره‌كانیدا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ كه‌سایه‌تى ئه‌فسون ناسراوه‌، به‌رده‌وامه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

جه‌ره‌ن یه‌كێكه‌ له‌و كچه‌ ئه‌كته‌ره‌ توركانه‌ى كه‌ زۆرترین ده‌ركه‌وتنى هه‌یه‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌تیه‌كانى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌تیش تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام، چونكه‌ به‌رده‌وام وێنه‌كانى ژیانى تایبه‌تى خۆى تێدا بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئه‌فسون دواى تێپه‌ڕینى شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر به‌شداریكردنى له‌ دراماى (ئه‌و ژیانه‌ هى منه‌)، له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى رۆڵبینینه‌ له‌ دراما نوێیه‌كه‌یدا، هه‌واداره‌كانیشى ده‌ڵێن: "ئه‌فسون به‌ تێپه‌ڕبوونى كات شێوه‌ى ناگۆڕێت، به‌رده‌وام به‌ گه‌نجى ده‌مێنێته‌وه‌، چونكه‌ كه‌مترین نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى ئه‌نجامده‌دات".

جه‌ره‌ن مۆراى له‌ ساڵى 1985 له‌ دیاربه‌كر له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵى 2003ه‌وه‌ ده‌ستى به‌ كارى هونه‌رى كردووه‌، جگه‌ له‌ بوارى هونه‌رى جه‌ره‌ن وه‌ك چالاكه‌وانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كارده‌كات.

 

ئا: ئا.ح

پ: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure