داهێنانێک لە جلوبەرگی ژێرەوەدا دەکرێت، ببینە چییان کردووە

هەمەڕەنگ :: 17/07/2019‌ :: 4110‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


جل شۆردن کارێکی ئەستەمە بەتایبەتی جلی ژێرەوە کەلەماوەیەکی کەمدا ژمارەیەکی زۆری لێ کەڵەکە دەبێت، هەربۆیە مارکەیەک بەناوی ئۆرگانیک بەیسکس بڕیاریدا چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزێتەوە و بەبەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەکی نوێ جۆرە جلێکی ژێرەوەیان بەرهەمهێنا پێویست ناکات بە هەفتە بیشۆیت.

 
ئەم کۆمپانیایە جلی ژیرەوە و کۆڵۆن و گۆرەوەی و خاولی بەشێوەیەکی میکانیکی لە نایلۆن و ڕیشاڵ و دەزوو دروست دەکات، ئەم بەرهەمە 80% ئاوی کەمتری دەوێت و بە ڕێژەی 90% دوانەئۆکسیدی کەمتر دەردەدات.


ئەم جلانە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بە پاکی و بەبێ بۆن دەمێننەوە چونکە زیوی تێ دەکرێت کە لەتوانایدایە 99% بەکتریا و بۆنەکان لەناوبەرێت، ئەم بیرۆکەیەشیان لە ئاژانسی ناساوە وەرگرتووە کە زیو دەکەنە ناو ئاوی ئاسمانەوانەکان تاوەکو ئاوەکە پاکژبکەنەوە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

ب. س،ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure