بەرکەوتنی ئەم ماددەیە لەماوەی سکپڕیدا دەبێتە هۆی توشبوونی منداڵ بە ئۆتیزم

تەندروستی :: 17/07/2019‌ :: 13947‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ ئەو ژنە دووگیانانەی بەر توێنەرەوەی ئەندامی و ماددە کیمیاییەکان دەکەون بە ڕێژەی 50% ئەگەری ئەوەیان زیاترە ئەو منداڵەی دەیانبێت ئۆتیزمی هەبێت.

 
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، توێژینەوەیەکی ئەمریکی نوێ بەسەر 750 دایک پێش و کاتی سکپری ئەنجامدرا تاوەکو بزانن بارودۆخی ماوەی سکپڕی چی کاریگەریەکی هەیە لەسەر شێوانی دەمار و زگماکی منداڵ.

توێژینەوەکە جەختی کردە سەر بەرکەوتنی 16 ماددەی دیاریکراو لە ماوەی سکپریدا وەک دەرمان و ئاسن و مێرووکوژ و بەنج و پلاستیک و تیشک و پاکەرە وە و پاکژکەرەوە و توێنەرەوەکان و چەند ماددەیەکی کیمیایی دیکە.

لەئەنجامدا دەرکەوت ئەو ژنانەی بەر توێنەرەوەی ئەندامی کەتوون بە رێژەی 50% ئەگەری خستنەوەی منداڵی توشبوویان بە ئۆتیزم زیاترە.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

ب، س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure