پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 17/07/2019‌ :: 4638‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

لە شوێنی کارەکەت رۆڵێکی ئەرێنی دەبینیت، پێداویستی کەسانی چواردەورت پشتگوی مەخە و کراوەبە بە رووی گۆرانکاری و هەڵبژاردە نوێکانی بەردەمت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ڕەنگە ئەمڕۆ بەهۆی خێزانەکەتەوە کەمێک لە خۆشەویستەکەت دوور بکەویتەوە، بەڵام ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکانت بەرامبەری لەبیر مەکە.

گا
کراوەبە بەڕووی هەڵبژاردە و پێشبینیەکان و سود لە کێشەکانی رابوردوت وەربگرە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت بەکاتێکی ئەستەمدا تێپەر دەبێت و پێویستی بە تۆیە هەربۆیە پشتگوێی مەخە.

دووانە
لە شوینی کارەکەت هەنگاوێکی کاریگەر دەنێیت و سەرنجی خەڵکی بەلای خۆتدا رادەکێشیت، سەبارەت بەلایەنی سۆزداری لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندیەکەتاندا هەڵدەدەنەوە و پاش ئەنجامدانی گفوگۆیەکی قوڵ هەنگاو بەرەو پێشەوە دەنێن.

قڕژاڵ
لە شوێنی کارەکەت هەست دەکەیت کارمەندەکانت دواکەوتوون لە ئەنجامدانی کارەکانیان، بەڵام دان بە خۆتدا بگرە و مەهیڵە کێشە دروستبێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەمە زیاترین کاتە پێویستت بە خۆشەویستەکەتە، چونکە بە ماوەیەکی ئەستەمدا تێپەڕ دەبیت.

شێر
لە شوێنی کارەکەت لەسەر بیروبۆچوونی کار یان سیاسی کێشەیەک دروست دەبێت ئەمەش لایەنی جەستەیی و دەروونیت هیلاک دەکات، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت هەستەکانی بەرامبەر تۆ دەگۆڕێت، هەوڵبدە هۆکارەکانی پشتەوەی بزانیت تاوەکو کۆنتڕۆڵی کێشەکە بکەیت پێش ئەوەی گەورەتربێت.

فەریک
ئەمڕۆ هەواڵی دڵخۆشکەر دەبیستیت و وادەکات گەشبین بیت بۆ داهاتووت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لە پەیوەندیەکی خۆشەویستی گونجاودایت، چاوەڕێی چی دەکەیت؟بۆچی خۆت یەکلایی ناکەیتەوە؟

تەرازوو
ئەمرۆ بەخت یاوەرتە و لەلایەنی داراییت بەروو باشتر دەڕوات و بەسەر هەندی کۆسپدا سەردەکەویت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کات بە فیڕۆ مەدە و بە نەرم و نیانی و سۆزەوە لە خۆسەویستەکەت نزیک بەرەوە و هانی بدە تاوەکو خەم و کێشەکانیت بۆ دەربڕێت.

دووپشک
دەستبەرداری ئەو دژایەتی کردنانە بە کە کێشەت بۆ دروست دەکەن، لە شوێنی کارەکەت بارگرژیەکی زۆر هەیە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا هەنگاو بەرەو چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشەکان دەدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پێویستە هەوڵبدەیت کێشەکانی خۆت و خۆشەویستەکەت چارەسەربکەیت، بەڵام بەهۆی فشارەکانی سەرت ناتوانیت ئەم کارە بکەیت.

کەوان
بەم زووانە ناچاردەبیت چەند بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە بدەیت، ئەمەش کاریگەریەکی ئەرێنی لەسەر داهاتووت دەبێت، سەبارەت بەلایەنی سۆزداری رەنگە ئەو پەرۆشیەی جارانت نەمابێت بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

گیسک
ئەو سەرکەوتنە بەدەست دەهێنیت کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵ و کۆششی بۆ دەدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری نهێنی لە خۆشەویستەکەی مەشارەوە، چونکە ئەمە وادەکات متمانەی پێت نەمێنێت و لێت دوور بکەوێتەوە.

سەتڵ
لەم ماوەیەدا لە بواری دارایی و کۆمەڵایەتی و تاکە کەسی بەخت یاوەرت دەبێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەمرۆ کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت و بیری رابوردوت دەکەوێتەوە.

نەهەنگ
ئەمڕۆ چەند ڕووداوێکی ئاڵۆز دێتە بەردەمت و هەندێک لە کارەکانت دوادەکەوێت، بەڵام مەترسە چونکە پرۆژەکانت بە ئاراستەیەکی راستدا دەڕۆن، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پێویستە هەمیشە راپرسی بە خۆشەویستەکەت بکەیت و پێکەوە بڕیاربدەن تاوەکو پەیوەندیەکی سەقامگیرتان هەبێت.

وەرگێران:هێڤی فەرهاد
ب، س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure