ئەمانە نهێنی هاوسەرگیری سەرکەوتوون

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 1683‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ


گومانی تێدانییە خۆشبەختی هاوسەری بڕیارێکە هەردوو هاوسەر داویانە لەئەنجامی لەیەک تێگەیشتن و قوربانیدان و خۆشەویستییەوە بەرپابووە، گرنگترین ئەو شتانەی دەبنەهۆی خۆشبەختی هاوسەری:


بەخشین بێ بەرامبەر:
یەکێکە لەهۆکارەکانی خۆشبەختی نێوان هاوسەران، لەوە جوانتر نییە کاتێک بەرامبەر هەست بکات بەبێ مەبەست و هیچ مەرجێک گرنگی و میهرەبانی و سۆزی پێدەبەخشیت.
لەیەک تێگەیشتن: ئەو بازنەیەیە کە هاوسەران لەڕێگەیەوە دەگەن بە خۆشبەختی.
ڕێزگرتن: یەکێکە لەوهۆکارانەی هاوسەران دەگەیەنێت بەخۆشبەختی، هاوسەران زیاتر لەیەکتری نزیک دەکاتەوە و خۆشبەختی بەرپادەکات.
گونجاندن: دەبێتەهۆی زیادکردنی متمانە و ئارامی ناوماڵ و نزیکبوونەوەی هاوسەران لەیەکتری.
گفتوگۆکردن: یەکێکە لەوهۆکارانەی هاوسەران زیاتر لەیەکتری نزیک دەکاتەوە و وادەکات خۆشەویستی و خۆشبەختی زیاد ببێت.
پەیوەندی سۆزداری: یەکێکە لەنهێنیەکانی خۆشبەختی، پەیوەندی بەهێز دەکات و هاوسەران زیاتر لەیەکتری نزیک دەکاتەوە.

 

وەرگێڕان: پەری
بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure