ئەمە قورسترین دووساڵی هاوسەرگیرییە

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 791‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


زۆرکات هاوسەرگیری جیاوازە لەو خەیاڵ و وێنانەی هەردوو هاوبەش لەهزری خۆیاندا وێنایانکردوە و پلانیان بۆداناوە، ئەو ڕاستیەیش دەبێتەهۆی درووستبوونی کێشە و باوەڕنەکردن بەو واقیعە.

 

پسپۆرانی دەروون ناسی ساڵانی یەکەم و دووهەمی هاوسەرگیری بەقورسترین ساڵی تەمەنی هاوسەرگیری دادەنێن، کەتیایدا هاوسەران تووشی چەندین کێشە و نەگونجان دەبنەوە، هۆکارەکەیشیان بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە گەڕاندەوە:


ئیش وکاری ناوماڵ: یەکێکە لەهۆکارەکانی کێشە و دەمەقاڵێ، خانمان هەمیشە چاوەڕوانی ئەوە لەهاوسەرەکانیان دەکەن بەشتێکی کەمیش بێت هاوکاری بکات و بەو ماندووبوونە دووبارەیەی بزانێت.

هۆکارە ماددییەکان: خەرجکردنی پارە و داواکارییەکان هەمیشە سەرچاوەیەکی گرنگی کێشەی نێوان هاوسەرانن، لەبەرئەوە پێویستە پێش هەر بڕیار و خەرجکردن و داواکارییەک ڕاوێژ بەیەکتری بکەن و بەپێی توانای خۆیان خەرج بکەن و داوابکەن.


سنووری تایبەتی:
هاوسەرگیری واتا پەیوەندیەکی هاوبەش لەنێوان دووکەسدا، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت سنووری کەسێتی لەناوبچێت، هەریەک لە هاوسەران پێویستیان بەوەهەیە کاتی تایبەت بەخۆیان هەبێت و خۆزگە و ئاواتەکانیان بەدیبهێنن و ژیانێکی کۆمەڵایەتی هەبێت و هەست بە ئازادی بکات، زۆرەملێ لەهاوسەرگیریدا دەبێتەهۆی ناکۆکی و نەگونجان.

 

وەرگێڕان: پەری
پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure