ڤیدیۆ: کچێک لەکاتی نمایشکردندا دەکەوێتە خوارەوە

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 1086‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کچێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بەناوی" گابرییل سوزا" بەموعجیزە لەمردن ڕزگاریبوو دوای ئەوەی لەکاتی نمایشدا لەبەرزی ١١ مەترەوە کەوتەخوارەوە.

 

بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ی بریتانی، گابرییل ڕاستەوخۆ دوای کەوتنەخوارەوەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، زۆربەی ئامادەبوانی ناو هۆڵەکە سەرەتا وایانزانی دیمەنی کەوتنەخوارەوەکە بەشێکە لەنمایشەکە دواتر بۆیان دەرکەوت چەند ڕووداوێکی مەترسیداربوو.

 

نمایشەکە بریتیبوو لە یاری سێرک لە ئوستورالیا ئەنجامدرا، دوای ٤٥ خولەک نمایشکردن ڕووداوەکە ڕوویدا، خۆشبەختانە گابرییل بەشێوەیەکی موعجیزە ئاسا لەمردن ڕزگاریبوو و توانی بە کۆمەڵێک شکاوی و برینداری لەژیان بمێنێتەوە.

 

وەرگێڕان: پەری
پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure