له‌سه‌ر قسه‌یه‌ك پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ قسه‌كردن ده‌خات

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 2823‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ئه‌ندرۆ دیكسۆن ناوى ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ زۆر دڕندانه‌ به‌ دومبڵ و به‌ جۆرێكى وا له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى دا كه‌ بۆ تاهه‌تایه‌ تواناى قسه‌كردن و نانخواردنى نه‌ماوه‌.


دومبڵ كه‌ به‌كوردى پێى ده‌ڵێن دومبڵس، ئامێرێكى ئاسنینه‌ بۆ مه‌شقه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌و پیاوه‌ به‌ هه‌موو هێزى خۆى به‌و ئاسنه‌ كێشاویه‌تى به‌ ده‌موچاوى هاوسه‌ره‌كه‌یدا كه‌ ته‌مه‌نى 37 ساڵه‌ و چیتر ناتوانێت نه‌ قسه‌ بكات نه‌ نان بخوات.

رۆژنامه‌ى میره‌ر-ى بریتانى ده‌ڵێت"هۆكارى ئه‌و ده‌ستدرێژیكردنه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى چه‌ند جارێك پرسیارى لێ كردووه‌ته‌وه‌: ئایا ده‌رمانه‌كه‌ت خواردووه‌ یان نا؟".

راپۆرته‌ پزیشكییه‌كان ده‌ڵێن له‌ ئاكامى ئه‌و زه‌بره‌وه‌ كه‌ به‌ر سه‌ر و رووخسارى كه‌وتووه‌ ژنه‌كه‌ تووشى خوێنبه‌ربوونى مێشك و شكانى ئێسكه‌كانى رووخسار و كه‌لـله‌سه‌ر بووه‌ و بووه‌ته‌ په‌ككه‌وته‌یه‌كى هه‌میشه‌یى.

مێرده‌كه‌ى ئه‌و ژنه‌ چه‌ندین ساڵه‌ نه‌خۆشیى شیزۆفرینیاى هه‌یه‌ و راپۆرته‌ پزیشكییه‌كان ده‌ڵێن كه‌سێكه‌ جێگاى مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵكى.

 

 

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure