به‌ یه‌ك پرسیار كۆتایی به‌ تۆرانی مناڵه‌كه‌ت بهێنه‌

هەمەڕەنگ :: 17/07/2019‌ :: 2118‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ


تۆرانی مناڵ زۆرجار به‌مشێوه‌یه‌ رووده‌دات: تۆ سه‌رقاڵی كارێكیت، مناڵه‌كه‌ت كارێكی هه‌ڵه‌ ده‌كات، تۆ سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌یت و ئه‌ویش ده‌تۆرێت. چاره‌سه‌ر چییه‌؟


لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشت له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هه‌بێت ده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ره‌فتارێكی نه‌رێنی، پێنج ره‌فتاری ئه‌رێنی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌یت. به‌ڵام ئه‌م كاره‌ كاتی پێ ده‌چێت. لێره‌دا باس له‌ رێگه‌یه‌كی زۆر خێراتر ده‌كه‌یت بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی مناڵ ته‌نیا له‌ رێگه‌ی یه‌ك پرسیاره‌وه‌. 


ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌توانیت له‌ مناڵی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی تۆرانه‌كه‌ی له‌بیر بچێته‌وه‌ و ده‌رفه‌ت به‌ تۆ بدات به‌ شێوه‌یه‌كی تر ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا بكه‌یت كه‌ ئه‌و ده‌یخوازێت ئه‌مه‌یه‌: لێی بپرسه‌ "ده‌توانین له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه‌؟" و ده‌بینیت مناڵه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ ته‌ماشای ناوچاوت ده‌كاته‌وه‌ و تۆرانه‌كه‌ی له‌بیر ده‌چێته‌وه‌. 


ئه‌مجاره‌یان، كاتێك رووداوه‌كه‌ رووده‌دات تۆ ده‌زانیت مناڵه‌كه‌ت به‌ كام ره‌فتار و قسه‌یه‌ی تۆ ده‌تۆرێت، هه‌ربۆیه‌ ره‌فتارێكی تر ده‌گریته‌ به‌ر و كۆتایی به‌و ناڕه‌حه‌تییه‌ ده‌هێنیت. خۆ ئه‌گه‌ر دووباره‌ ره‌فتارێكی به‌دڵ نه‌بوو و تۆرا، ئه‌وا ده‌توانیت لێی بپرسیت "چ شتێكت به‌ دڵ نه‌بوو؟" به‌وه‌ش كێشه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌یت و چاره‌سه‌ری بكه‌یت.

و: س ر
پ: ک. س

ب: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure