به‌بێ یه‌ك دینار زیاده‌ ژیانت خۆشتر بكه‌

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 454‌ جار بینراوە
dwarozh

تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

سه‌ره‌كیترین ئامانجی مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌ ژیانێكی خۆش دابین بكات كه‌ تیایدا دڵخۆش بێت. هه‌ندێك كه‌س ئه‌م دڵخۆشبوونه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ بوونی پاره‌ و هه‌ندێكی تر به‌ بوونی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام به‌شێكی خه‌ڵكیش پێیان وایه‌ دڵخۆشی په‌یوه‌ندیی به‌ لایه‌نی مادییه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵكو چۆنێتیی تێڕوانینی مرۆڤ له‌باره‌ی ژیانه‌وه‌ راده‌ی دڵخۆشییه‌كه‌ی دیاری ده‌كات نه‌ك ئه‌و شتانه‌ی هه‌یه‌تی.

ره‌نگه‌ ئه‌م بۆچوونانه‌ هه‌ردووكیان راست بن. ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌رج نییه‌ ببێته‌ هۆی دڵخۆشی به‌ڵام هه‌ژارییه‌كی زۆریش ژیانێكی خۆش دروست ناكات. لێره‌دا باس له‌ 10 رێگه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێچوویه‌كیان هه‌بێت ژیانت خۆشتر ده‌كه‌ن:

1. سه‌رنجت له‌سه‌ر لایه‌نه‌ ئه‌رێنییه‌كانی ژیانت بێت.
2. خۆتبه‌و له‌پێناوی دڵ رازیكردنی كه‌سانی تر مه‌ژی.
3. رۆژانه‌ بیروبۆچوون و هه‌سته‌كانت یاداشت بكه‌ و له‌ دڵی خۆتدا مه‌یهێڵه‌ره‌وه‌.
4. بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بده‌ و ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ مه‌مێنه‌ره‌وه‌.
5. سه‌ختی و گۆڕانكارییه‌كان قبوڵ بكه‌ و ئه‌نجامیان بده‌.
6. كات به‌ خۆت ببه‌خشه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌ ژیانت.
7. چه‌ند خوویه‌كی ئه‌رێنی و به‌رهه‌مهێن دروست بكه‌ وه‌ك وه‌رزش و هونه‌ر.
8. تواناكانی خۆت پێش بخه‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ خۆتدا بكه‌.
9. دوای حه‌ز و خولیاكانت بكه‌وه‌ و چێژیان لێ وه‌ربگره‌.
10. بوێر و راستگۆ به‌ و لایه‌نه‌ باش و خراپه‌كانی خۆت قبووڵ بكه‌.

و: س ر
پ: ک. س

2. خۆت به‌ و له‌پێناوی دڵ رازیكردنی كه‌سانی تر مه‌ژی.
3. رۆژانه‌ بیروبۆچوون و هه‌سته‌كانت یاداشت بكه‌ و له‌ دڵی خۆتدا مه‌یهێڵه‌ره‌وه‌.
4. بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بده‌ و ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ مه‌مێنه‌ره‌وه‌.
5. سه‌ختی و گۆڕانكارییه‌كان قبوڵ بكه‌ و ئه‌نجامیان بده‌.
6. كات به‌ خۆت ببه‌خشه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌ ژیانت.
7. چه‌ند خوویه‌كی ئه‌رێنی و به‌رهه‌مهێن دروست بكه‌ وه‌ك وه‌رزش و هونه‌ر.
8. تواناكانی خۆت پێش بخه‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ خۆتدا بكه‌.
9. دوای حه‌ز و خولیاكانت بكه‌وه‌ و چێژیان لێ وه‌ربگره‌.
10. بوێر و راستگۆ به‌ و لایه‌نه‌ باش و خراپه‌كانی خۆت قبووڵ بكه‌.
و: س ر
 
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure