پێنج ماسک بۆ پێستێکی ساف و بێ چرچی

هەمەڕەنگ :: 17/07/2019‌ :: 1431‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بۆ ئەوەی پێستێکی گەنج و بێ چرچیت هەبێت پێویستە ماسک بەکاربهێنیت، چونکە لەتوانایدایە دەرکەوتنی نیشانەکانی چوونە تەمەن دوابخات، لەم بابەتەدا چەند ماسکێکی پێستت پێشکەش دەکەین هاوشێوەی کۆلاجین کاردەکەن .

 
1-ماسکی کیوی: کیویەکی پێگەیشتوو پانبکەرەوە، بەڵام توێکڵەکەی لێ مەکەرەوە، پاشان بیدە لە روخسارت و بە جوڵەی بازنەیی لە خوارەوە بۆسەرەوە بیشێلە، ماوەی 10 خولەک بە روخسارتەوەی بەجێ بهێڵە و دواتر بیشۆ.

2-ماسکی قاوە و هێلکە: نیو کەوچکی بچووک قاوە و سپێنەی یەک هێلکە تێکەڵ بکە و بیدە لە روخسارت، ماوەی 10 خولەک پێوەی بەجێ بهێڵە و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

3-ماسکی زەنجەفیل و هەنگوینی سپی: کەوچکێکی گەورە زەنجەفیلی کوتراو و سێ کەوچکی گەورە هەنگوینی سپی تێکەڵ بکە و بیدە لە روخسارت، ماوەی دە خولەک بە روخسارتەوەی بەجێ بهێڵە و دواتر بە پاکەرەوەیەکی تایبەت بیشۆ.

4-ماسکی قاوە و زەیتی زەیتوون: کەوچکێکی بچووک قاوە و کەوچکێکی گەورە زەیتی زەیتوونی سروشتی تێکەڵ بکە پاشان بیدە لە روخسارت و بە خوڵەی بازنەیی لە خوارەوە بۆ سەرەوە بیشێلە، ماوەی چارەکێک تێکەڵەکە بە روخسارتەوە بەجێ بهێڵە و دواتر بیشۆ و کرێمێکی شێدارکەرەوەی لێ بدە.

5-ماسکی سۆدە و زەیتی گوێزهند: دوو کەوچی بچووک زەیتی گوێزهند و کەوچکێکی بچووک سۆدەی نان تێکەڵ بکە پاشان بیدە لە روخسات و بە جوڵەی بازنەیی بڵاویبکەرەوە، ماوەی پێنج خولەک تێکەڵەکە بە روخسارتەوە بەجێ بهێڵە و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

ب. س،ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure