ئه‌گه‌ر قالۆنچه‌و مێرووله‌ بخۆیت چی لە جەستەت رووده‌دات؟

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 530‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

سه‌ره‌ڕاى سووده‌ زۆر و كاریگه‌ره‌كانى زه‌ڵاته‌ و شه‌ربه‌ته‌ جۆراوجۆره‌كان، هه‌ندێك له‌ زاناكان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خواردنى مێرووله‌ و قالۆنچه‌ زۆر زۆر به‌سوودترن بۆ پاراستنى مرۆڤ له‌ نه‌خۆشیى شێرپه‌نجه‌.


زاناكان له‌ زانكۆى رۆما ده‌ڵێن"هه‌ندێك له‌ مێرووه‌كان بڕێكى زۆر زیاتر له‌ میوه‌، دژه‌ئۆكسانیان تێدایه‌".

راپۆرتێكى ده‌یلى مه‌یڵ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "ئێستا نزیكه‌ى25%ى دانیشتوانى زه‌وى مێروو ده‌خۆن به‌تایبه‌ت كرمى ئاوریشم و مێرووله‌ چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامینه‌كانى A و C و E". 

ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ كرمى ئاوریشم و چه‌ند جۆرێكى ترى مێروو دوو هێنده‌ى رۆنى زه‌یتوون دژه‌ئۆكسانیان تێدایه‌.

ماورۆ سیرابیرى كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانى تیمه‌ توێژه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێت:"ئه‌و مێروانه‌ى كه‌ به‌كه‌ڵكى خواردن دێن سه‌رچاوه‌ى زۆر نایابن بۆ پڕۆتین و ترشه‌ چه‌ورییه‌ ناتێره‌كان و ریشاڵ و كانزا و ڤیتامینه‌ جۆراوجۆره‌كان".

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure