گەر کچان تووشی ئەمە بوون نیشانەی ئەوەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا شوو دەکەن

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 3683‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

زۆر كەس خەوی بەوەوە بینیوە كە گازی لێ‌ دەگیرێت. و ئەمەش چەند لێکدانەوەیەک هەڵدەگرێت کە یەکێکیان ئەوەیە ئەگەر کچێکی عازەب لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە گازی لێبگیرێت ئەوە نیشانەی ئەوەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا شوو دەکات.

 شارەزایانی بواری لێكدانەوەی خەو دەڵێن ئەگەر پیاوێك لە خەویدا بینی كە هاوسەرەكەی گازی لێ‌ دەگرێت مانای وایە ژنەكە غیرەی لێ‌ دەكات، ئەگەر گاز لە دەستی گیرا نیشانەی ئەوەیە كە كەسێكی ژیر و زیرەكە.

كچە عازەبیش ئەگەر پیاوێكی ناسیاوی بینی گازی لێ‌ دەگرێت مانای وایە ئەو پیاوە زۆری خۆش دەوێ‌ و حەزدەكات لێی نزیك ببێتەوە، بەڵام ئەگەر كەسەكە نەناسیاو بوو نیشانەی ئەوەیە كە خێرێكی دەستگیر دەبێت و ئازار و ناڕەحەتییەكی لەكۆڵ دەبێتەوە و رەنگە نیشانەی ئەوەش بێت كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا هاوسەرگیریی دەكات.

بەڵام ئەگەر ژنی مێرددار لە خەویدا بینی پیاوێك گازی لێ‌ دەگرێت نیشانەی ئەوەیە كە ئەو پیاوە زۆری خۆش دەوێت و ئەو ئافرەتە چاكەی زۆری بۆ پیاوەكە هەبووە و ئەویش دەیەوێت سوپاسی بكات. 

ئەگەر ژنەكە لە خەویدا بینی مێردەكەی گازی لێ‌ دەگرێت بەڵگەی ئەوەیە كە هاوژینەكەی زۆری خۆش دەوێت و حەز ناكات بە هیچ شێوەیەك ناڕەحەتی بكات.
ئافرەت ئەگەر زوو زوو خەوی بە گاز لێگرتنەوە بینی مانای وایە زۆر كەس دەیانەوێت ببنە جێگای سەرنجی ئەو ژنە و لێی نزیك ببنەوە.

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure