خاوەنی ئەم بورجانە لە خۆشەویستیدا بەختەوەرن

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 4797‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


لەم بابەتەی خوارەوەدا ئەو بورجانە دیاری دەکەین کە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا لە بواری سۆزداریدا بەختەوەر دەبن.


کاوڕ

بەو کەسە شاد دەبیتەوە کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێت کردبوو، واباشترە ئەم هەلە لەدەست خۆت نەدەیت و پەیوەندیەکی پتەو پێکبهێنیت، چونکە بۆی هەیە ئەم پەیوەندیە ببێتە خاڵێکی دەستپێکردنی ئەرێنی لە ژیانتدا.
گا
ماوەیەکی قەرەباڵەغ و پڕ یەکتر ناسین دەبێت و ڕەنگە هەندێکیان ژیانت هەڵبگێڕنەوە، لە هەمان کاتدا بۆی هەیە هەندێ دەرگا لەبەردەمتدا بکرێتەوە کە پێشتر داخرابوو.
تەرازوو
لەم قۆناغەدا بۆت دەردەکەوێت یەکێک لە هاوڕی کۆنەکانت هەستی خۆشەویستی بۆت هەیە و ڕەنگە بەهۆیەوە پەیوەندیەکەتان بگۆڕێت بۆ پەیوەندی سۆزداری.
دووپشک
ژیانێکی کۆمەڵایەتی قەرەباڵەغت هەیە، هەروەها لەم ماوەیەدا خۆت یەکلایی دەکەیتەوە و ئەو پەیوەندیانە دیاری دەکەیت کە سودی هەیە بۆت و بەلاتەوە گرنگن.
گیسک
هەموو وزە و تواناکەت دەخەیتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو برینانە ساڕێژبکەیتەوە کەلە ماوەی پێشوودا دووچاری بوویت و ژیانێکی باشتر بۆ خۆت بنیاد دەنێیت.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure