شتی سپی بۆن ناخۆش لە لەشم دێت چی بکەم؟ دکتۆر دواڕۆژ وەڵام دەداتەوە

تەندروستی :: 16/07/2019‌ :: 6556‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

خانمێک پرسیار لەسەر ئەو شلانە دەکات کە لە ناو لەشی دێتە دەرەوە و لەلایەن دکتۆر دواڕۆژەوە وەڵام دەدرێتەوە.

خانمەکە دەپرسێت: ماوەیەكە شتی سپی لەناو لەشم دێت و بۆنێكی ناخۆشی هەیە، كەمە كەمە خورانیشم هەیە.

دکتۆر دواڕۆژ: تەڕایی ناولەش و دەردراو بەو جۆرەی كە ئاڵۆش دروست بكات و بۆنی ناخۆشی لێ‌ بێت نیشانەی هەوكردنە و زۆر رێی تێدەچێت ئەو حاڵەتەی بەڕێزت هەوكردن بێت بە كەڕوو. ئەم حاڵەتە پێویستی بە پشكنین هەیە و بەپێی هۆكارەكە دەرمان و رێكاری پێویستی بۆ وەربگیرێت، بۆ نموونە مەرهەمی دژەكەڕوو. لەگەڵیدا پێویستە چەند رێنماییەكی دیكە پەیڕەو بكەیت، گرنگترینیان پاكوخاوێن راگرتن و گۆڕینی رۆژانەی جلوبەرگی ژێرەوەیە كە پێویستە زوو زوو واتە رۆژی چەند جارێك بیانگۆڕیت و ئەگەر ئەو جلوبەرگە لۆكە بن باشترە. ئارەقكردنەوە و تەڕایی بەردەوام لەو ناوچەیەدا ژینگەیەكی گونجاو دروست دەكات بۆ مانەوە و گەشەكردنی بەكتریا و كەڕوو. بەهەرحاڵ سەردانی پزیشكی پسپۆڕی ژنان بكە بۆ چارەسەری گونجاو بۆ پشكنین.

کلیک لێرە بکە بۆ ئەوەی پرسیارەکانت ئاڕاستەی بەشی دکتۆر دواڕۆژ بکەیت.

 

ئامادەکردن: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure