شاجوانی قەڵەوەکان پاش دابەزاندنی 41 کیلۆی کێشی ببینە چی لێهاتووە

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 3037‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: شاجوان

دواڕۆژ

جێسیکا سهیۆنی ناسراو بە شاجوانی قەڵەوەکان لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە وێنەی ئاهەنگی هاوسەرگیەکەی بڵاوکردەوە.

ئەم خانمە ڕۆژی یەکشەمە ڕیکەوتی 14ی تەمووز ئاهەنگەکەی ئەنجامدا و باوکی لە نامەیەکدا بۆی نوسی"هیوادارم هاوسەرەکەت وەک هاوڕێیەک بێت بۆ تۆ و پێکەوە ژیانێکی خۆش بەسەر بەرن".

ئەم خانمە بەوە بەناوبانگە ساڵی 2014 نازناوی شاجوانی قەڵەوەکانی بەدەستهێنا، بەڵام دواتر 40 کیلۆگرامی کێشی دابەزاند و ڕووخساری بەتەواوەتی گۆڕا.

ئەم شاجوانە دڵنیایکردەوە بەردەوام دەبێت لە پەیامەکەی، چونکە قەڵەوی نەخۆشیەکە لایەنی تەندروستی و دەروونی مرۆڤ تێکدەدات.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure