هونەرمەندێکی جیهانی گیانی لەدەستدا

دراما و سینەما :: 16/07/2019‌ :: 2106‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دوێنی خێزانی ئەستێرەی جیهانی (کارل شیڵدس)ی تەمەن 47 ساڵ ئاشکرایکرد لە کاتی خەودا گیانی لەدەستداوە.

دەوترێت لە شوێنی تۆمارکردنی فیلمێک ئەم هونەرمەندە هەستی بە ئازارێکی زۆرکردووە و دواتر خەوی لێ کەوتووە، پاشان کارمەندەکان بۆیان دەرکەتووە گیانی لەدەستداوە.

ئەم هونەرمەندە ساڵی 2013 بەشداری لە زنجیرە درامای پیکی بلایندەرس Peaky Blinders کرد و لە دیارترین کارە هونەریەکانی فیلمی باتمان بیگین و کیلینک و کاپیتەڵ لێتەرە کە بەهۆیەوە ساڵی 2004 خەڵاتی IFTAی بۆ باشترین ئەکتەر وەرگرت.

و:هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure